سەرەتا پرۆژەکان

جێبەجێکردنی هەیکەلی باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەی بەرزاییەکانی قەیوان بۆ کۆمپانیای قەیوان لە ساڵی 2021 – لە سلێمانی

ئەرکی کۆمپانیای ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی بە تێکڕا (65) کارمەند لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەموو ئامێر و ئامرازە پێویستەکان و هەموو کەرەستە بیناسازیەکان بۆ دروستکردنی هەیکەلی تونێل قاڵب بۆ بینای نیشتەجێبوون.

قەبارەی پرۆژەکە:
پرۆژەکە پێکدێت لە:
- (2) باڵەخانەی نیشتەجێبوون
- بە بەرزی (14) نهۆم.
- ڕووبەری بینای هەر باڵەخانەیەک (13,500  م2).

سیستەمی پرۆژەکە و پێکهاتەکانی:
باڵەخانەکان نهۆمی تونێل قاڵبن و پێکدێن لە:
- سەقفی کۆنکرێتی شیشدار
- دیواری کۆنکرێتی سیشدار
- بناغەی جۆری (ڕەفت) کۆنکرێتی شیشدار

دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای قەیوان (خاوەنی پرۆژە) سەرپەرشتی کرا.