سەرەتا پرۆژەکان

جێبەجێکردنی کارە مەدەنییەکانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ کۆمپانیای قەیوان لە ساڵی 2021 - سلێمانی

ئەرکی کۆمپانیای ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی بە تێکڕا (90) کارمەند لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەموو ئامێر و ئامرازە پێویستەکان و هەموو کەرەستە بیناسازیەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.

قەبارەی پرۆژەکە:
- (12) دانە بناغەی سایلۆی گەنم بە تیرەی (25.3) مەتر.
- تونێلی کۆنکرێتی بە درێژی (306) مەتر لە ژێر سایلۆکانی گەنمدا.
- بینای کارگەی ئارد بە ڕووبەری (2640 م2) کە دابەشکراوە بەسەر (5) جوینتدا، کە یەک نهۆمە لەگەڵ ژووری کۆنترۆڵ لە نهۆمی سەرەوە.

سیستەمی پرۆژەکە و پێکهاتەکانی:
کارەکانی پرۆژەکە پێکدێت لە:
- تونێلەکان کە پێکهاتووە لە بناغە و دیواری کۆنکرێتی شیشدار.
- بناغەی سایلۆ، کە لە کۆنکرێتی سیشدار دروستکراون.
- بینای کارگەی ئارد کە پێکهاتووە لە (5) جۆینتی کۆنکرێتی سیشدار، ئەویش پێکهاتووە لە:
سەقفی کۆنکرێتی شیشدار لە جۆری (Solid Slab)
پایەی کۆنکرێتی شیشدار
بناغەی کۆنکرێتی شیشدار لە جۆری (Raft).

دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای قەیوان (خاوەنی پرۆژە) سەرپەرشتی کرا.