سەرەتا پرۆژەکان

کاری بڕین و پڕکردنەوەی پێگەی پرۆژەی کارگەی شیشی عیراق ستیل لەگەڵ سەرجەم کارە مەدەنییەکانی پرۆژەکە، بۆ کۆمپانیای الهلال المشرق، لە ساڵی 2023 – لە بابل

ئەرکی کۆمپانیای ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی سەرجەم ئامێر و ئامرازەکانی ئامادەکردن و بڕین و پڕکردنەوەی پێگەی پڕۆژەکە، هەروەها دابینکردنی تێکڕا (110) کارمەند لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەموو ئامێر و ئامرازە پێویستەکان و هەموو کەرەستە بیناسازیەکان بۆ کارە مەدەنییەکانی پرۆژەکە.

قەبارەی پرۆژەکە:
- ڕووبەری پێگەی پڕۆژەکە بریتییە لە (183,679 م2)
- هۆڵی کارگەکە بریتییە لە (30,221 م2) کە سەرجەم بەشەکانی کارگەکەی تێدایە
- لەگەڵ بینا خزمەتگوزاریەکان.

سیستەمی پرۆژەکە و پێکهاتەکانی:
بناغەی کۆنکرێتی شیشدار
بنە پایەی کۆنکرێتی شیشدار
جسری کۆنکرێتی شیشدار
دیواری کۆنکرێتی شیشدار

دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای الهلال المشرق (خاوەنی پرۆژە) سەرپەرشتی کرا.

وێنەیی زیاتر