کارەکانی خاک (بڕین و پڕکردنەوە) و هەیکەلی خانوەکانی پرۆژەی گرین تاون لە پێنجوێن 2025
تێبینی: پرۆژەکە لە قۆناغی کارکردندایە
ئەرکی کۆمپانیای ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی ئامێرەکا بۆ ئەنجامدانی بڕگەکانی بڕین و پڕکردنەوەی پێگەی پرۆژەکە پاشان دابینکردنی دەستی کار و کەرەستە بیناسازیەکان بۆ ئەنجامدانی هەیکەلی خانوەکانی پرۆژەکە.
قەبارەی پرۆژەکە:
- ڕووبەری زەوی پرۆژەکە زیاترە لە (143,000 م2).
- (320) دانە خانووی نیشتەجێبوون بە بەرزی (1) نهۆم لەسەر ڕووبەری زەوی (160 م2) وە ڕووبەری بینای (107 م2).
سیستەمی پرۆژەکە و پێکهاتەکانی:
هەیکەلی ڤێلاکان بریتییە لە (Masonry Load Bearing Wall Supporting RC Slabs)، و پێکهاتە سەرەکییەکانی بریتین لە:
- بناغەی جۆری (Raft Foundation) بە کۆنکرێتی شیشدار.
- دیواری هەڵگری قورسایی (لۆد بیرینگ) (بلۆکی عیراقی).
- لینتڵی کۆنکرێتی شیشدار.
- سەقفی کۆنکرێتی شیشدار بۆ نهۆمی زەمینی.
دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای لەنیا (خاوەنی پرۆژە) و نەسینگەی ئەندازیاری نۆد (نوسینگەی ئەندازیاری سەرپەرشتی پڕۆژە) سەرپەرشتی دەکرێت.