سەرەتا پرۆژەکان

هەیکەلی (64) ڤێلا لە زۆنی (2) ی پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی بۆ کۆمپانیای قەیوان، لە ساڵی 2017 – سلێمانی

ئەرکی کۆمپانیای ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی تێکڕای (65) کارمەند لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەموو ئامێر و ئامراز و هەموو کەرەستەکانی بیناسازی پێویست بۆ دروستکردنی هەیکەل بۆ (64) ڤێلای نیشتەجێبوون.

قەبارەی پرۆژەکە:
- (11) ڤێلا لە جۆری (G) بە ڕووبەری (150 م2) زەوی و (236 م2) ڕووبەری بینا.
- (53) ڤێلا لە جۆری (F) بە ڕووبەری (204 م2) زەوی و (260 م2) ڕووبەری بینا.
هەردوو جۆرەکە پێکدێن لە دوو نهۆم و ژوورێکی میکانیکی.

سیستەمی پرۆژەکە و پێکهاتەکانی:
هەیکەلی ڤێلاکان بریتییە لە (Masonry Load Bearing Wall Supporting RC Slabs)، و پێکهاتە سەرەکییەکانی بریتین لە:
- بناغەی جۆری (Raft Foundation) بە کۆنکرێتی شیشدار.
- جسری ژێر یەکەم چینی دیواری نهۆمی زەمینی بە کۆنکرێتی شیشدار.
- دیواری هەڵگری قورسایی (لۆد بیرینگ) (خشتی ئاسۆ جۆری "A" و "F" بۆ دیواری نهۆمی زەمینی و نهۆمی یەکەم وە بلۆکی عیراقی بۆ ژووری میکانیکی).
- تای بیمی کۆنکرێتی شیشدار لەسەر هەموو دیوارەکانی نهۆمەکانی زەمینی و یەکەم.
- سەقفی کۆنکرێتی شیشدار بۆ نهۆمەکانی زەمینی و یەکەم و ژووری میکانیکی.

دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای قەیوان (خاوەنی پرۆژە) و نەسینگەی ئەندازیاری شارۆ (نوسینگەی ئەندازیاری سەرپەرشتی پڕۆژە) سەرپەرشتی کرا.