سەرەتا پرۆژەکان

هەیکەلی بینای پاشکۆی "ناوەندی پەروەردەیی شێخ فاخر" لە سلێمانی بۆ کۆمپانیای قەیوان، لە ساڵی 2018 – لە سلێمانی

ئەرکی کۆمپانیای ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی تێکڕای (40) کارمەند لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەموو ئامێر و ئامرازە پێویستەکان و هەموو کەرەستەکانی بیناسازی پێویست بۆ دروستکردنی هەیکەلی بینای پاشکۆی "ناوەندی پەروەردەیی شێخ فاخر".

قەبارەی پرۆژەکە:
- ڕووبەری زەوی (1567 م2).
- سێ نهۆمی سەرەکی، هەر یەکە بە ڕووبەری (1515 م2) بە (2) جۆینت
- پێنت هاوسێک بە ڕووبەری (202 م2).

سیستەمی پرۆژەکە و پێکهاتەکانی:
پڕۆژەکە فرەیمێکی ئینشائیە، بەسەر دوو جۆینتدا دابەشبووە و ٣ نهۆمی سەرەکی هەیە، و پێکهاتە سەرەکییەکانی بریتین لە:
- بناغەی جۆری (Raft Foundation) بە کۆنکرێتی شیشدار.
- پایە و شیر وۆڵی کۆنکرێتی شیشدار.
- سەقفی کۆنکرێتی شیشدار لە جۆری (Solid Slab) بۆ یەکێک لە جۆینتەکان و (Flat Slab with Drop Panels) بۆ جۆینتەکەی تریان.

دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای قەیوان (خاوەنی پرۆژە) و نەسینگەی ئەندازیاری شارۆ (نوسینگەی ئەندازیاری سەرپەرشتی پڕۆژە) سەرپەرشتی کرا.