هەیکەلی (50) ڤێلا لە زۆنی (3)ی پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی بۆ کۆمپانیای قەیوان، لە ساڵی 2020 – سلێمانی
ئەرکی کۆمپانیای
ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی بە تێکڕا (80) کارمەند لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەموو
ئامێر و ئامرازە پێویستەکان و هەموو کەرەستە بیناسازیەکان بۆ دروستکردنی هەیکەلی (50)
ڤێلای نیشتەجێبوون.
قەبارەی پرۆژەکە:
(50) ڤێلا لە جۆری (H) بە ڕووبەری زەوی (204 م2) و
(294 م2) ڕووبەری بینا، پێکهاتووە لە دوو نهۆم و ژوورێکی میکانیکی.
سیستەمی پرۆژەکە و
پێکهاتەکانی:
هەیکەلی ڤێلاکان بریتییە لە (Masonry
Load Bearing Wall Supporting RC Slabs)، و پێکهاتە سەرەکییەکانی
بریتین لە:
- بناغەی جۆری (Raft Foundation) بە کۆنکرێتی شیشدار.
- جسری ژێر یەکەم چینی دیواری نهۆمی زەمینی بە کۆنکرێتی شیشدار.
- دیواری هەڵگری قورسایی (لۆد بیرینگ) (خشتی ئاسۆ جۆری "F" بۆ دیواری نهۆمی زەمینی و نهۆمی یەکەم وە بلۆکی عیراقی بۆ ژووری میکانیکی)
- تای بیمی کۆنکرێتی شیشدار لەسەر هەموو دیوارەکانی نهۆمەکانی زەمینی و یەکەم
- سەقفی کۆنکرێتی شیشدار بۆ نهۆمەکانی زەمینی و یەکەم و ژووری میکانیکی.
دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای قەیوان (خاوەنی پرۆژە)
و نەسینگەی ئەندازیاری شارۆ (نوسینگەی ئەندازیاری سەرپەرشتی پڕۆژە) سەرپەرشتی کرا.