سەرەتا پرۆژەکان

دروستکردنی دیواری ڕاگری کۆنکرێتی شیشدار بە بەرزی (8 بۆ 14 مەتر) لە زۆنی (5)ی پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی بۆ کۆمپانیای قەیوان، لە ساڵی 2021 – لە سلێمانی

ئەرکی کۆمپانیای ناوکار لە پرۆژەکەدا:
دابینکردنی بە تێکڕا (75) کارمەند لە ڕۆژێکدا لەگەڵ هەموو ئامێر و ئامرازە پێویستەکان و هەموو کەرەستە بیناسازیەکان بۆ دروستکردنی دیواری ڕاگر.

قەبارەی پرۆژەکە:
- بەرزی دیوارە ڕاگرەکان لە (8) بۆ (14) مەترە
- کۆی درێژی دیوارەکان (4953 م).
- کۆی قەبارەی کۆنکرێت (58320 م3).

سیستەمی پرۆژەکە و پێکهاتەکانی:
دیوارە ڕاگرەکان لە جۆری کانتیلێڤەرن.

دەستەی سەرپەرشتی:
پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای قەیوان (خاوەنی پرۆژە) و نەسینگەی ئەندازیاری شارۆ (نوسینگەی ئەندازیاری سەرپەرشتی پڕۆژە) سەرپەرشتی کرا.

وێنەیی زیاتر